فارووق رەفیق كتێبی "تێڕامانەكانی خەڕەنگێزێك"ی بڵاو كردەوە

:: PM:01:38:23/04/2026 ‌
كتێبی "تێڕامانەكانی خەڕەنگێزێك" لە دووتوێی دووبەرگ و لە 39 بەنددا، كەوتەبەر دیدی خوێنەران.

نووسەر و رۆشنبیری دیاری كورد فارووق رەفیق، كتێبێكی گرنگی پێشكەشی كتێبخانەی كوردی و خوێنەرانی بواری فكر كرد، كتێبەكەی وەك ئەوانی پێشووی چاوەڕێ دەكرێت ببێتە هۆی تێڕامان و گفتوگۆكردن.

ناوەڕۆكی كتێبەكە كۆمەڵێك ناونیشانی لەخۆ گرتووە لەوانە: توندوتیژیی حەشامات دژ بە خەڕەنگێزی فەلسەفی. بیركردنەوەی ڕەخنەیی و برەوپێدانی عەقڵگەری و ئاوەزپەسەندی. چەلەحانێ دیبەیت نییە، بنیاتە لۆجیكییەكانی دیبەیت. بیركردنەوەی ڕەخنەیی و پەروەردەكردنی ئاوەز. ڕۆڵی فەلسەفە لە جڤاتە شكستخواردووەكاندا. ئایدیای هاونیشتمانی لە نێوان سیاسەتمەدار و فەیلەسووفدا، لە نێوان پێریكلیس و سۆكراتدا.

ئەفسانەی شۆڕش.  ئەفسانەی نیشتمان. شكستی نیشتمانسازی، نامۆبوون، كۆچ. سیناریۆیەكی مەحاڵ. دەستوورگەرایی و كۆماریخوازی. ستەمكاری، ئاژاوە، ستەمكاری هاوكێشە سەرمەدییەكەی ئێران. پرسیاركردن لە میدیا.  بۆ لە جۆن ستیوارت میڵ دەترسن؟ لە ستایشی زەندیقدا "هێرتیك". ماناكانی شار و ڕەهەندەكانی شارنشینی. پەیامی زانكۆ. بەڕابردووكردنی ئایندە. سیستمی پەروەردە و بوخچەیەك لە قەیران. سپینۆزا و حیكمەتی شادی. تەكنەلۆجیا: دەرگیربوونێكی فەلسەفییانە. فەلسەفەی ئەڵمانی و تراجیدیای یۆنان.

بەشێكی تری كتێبەكە تەرخان كراوە بۆ چەند سەرنجێك لەبارەی لەباربردن وەك كێشەیەكی ئەخلاقی-قانوونی-فەلسەفی. ڕۆشنبیر وەك بەخشراو. دوو تایپی ڕۆشنبیر لە ڕۆشنبیریی كوردیدا تایپۆلۆجی جینالۆجی. كوربوون لەناو بازنەی ڕژێمە ئاپارتایدەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. داڕشتنەوەیەكی نوێی دۆزی كوردی لە چوارچێوەی پارادایمێكی نوێدا. كۆتاییە كۆمیدییەكەی زڕەناسیۆنالیزمێك. پارادۆكسی هەمواركردنەوەی ڕەشنووسی دەستوور لە زەمەنی ناهەمواریدا. ئەنفال و تەڵزگەی لێخۆشبوون لە شایانی لێخۆشنەبوون. بۆ خۆمان لە بیركردنەوە لە ئەنفال دەبوێرین. ئەنفالی دەیەم "ئێمە هێشتا لە ئەنفال تێنەگەیشتووین". كێشەی زمان لە بەستێنی كۆشش بۆ بەدەستهێنانی ددانپێداناندا. ئیسلامگەرایی وەك هەڕەشەیەكی كەینونی بۆ سەر جڤاتی كوردی.

كتێبەكە ئێستە لە كتێبفرۆشییەكان بەردەستە و بەكوالێتییەكی بەرز چاپ كراوە .



وشە - سۆران عەزیز