كتێبی "بیری نەتەوەیی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا" چاپ و بڵاو كرایەوە

:: AM:11:23:28/04/2026 ‌
"بیری نەتەوەیی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا" كتێبێكی د. فەرهاد شاكەلییە،  لە ئینگلیزییەوە ئالان عومەر بابەكر وەریگێڕاوە و دەزگای سەردەم چاپ و بڵاوی كردەوە.

فەرهاد شاكەلی لەبارەی كتێبەكەیەوە رای گەیاند، ساڵی 1983 بە زمانی ئینگلیزی نووسیومە. دواتر تەرجەمەی چەند زمانێك كراوە، سوێدی، توركی، عەرەبی.

ئاماژەی بەوەش دا، لە دڵەوە حەزم دەكرد پێش هەموویان بكرێتە كوردی، كەچی بەداخەوە وەرگێڕانی بۆ كوردی زۆر دواكەوت، بەڵام لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا دوو جار كراوە بە كوردی.

 نوێترین وەرگێڕانی كتێبەكە بۆ كوردی لەم ڕۆژانەدا، بە ناونیشانی "بیری نەتەوەیی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا" لە ڕێگەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمــەوە لە كوردستان بڵاو كراوەتەوە. مامۆستا ئالان عومەر بابەكر لە ئینگلیزییەوە كردوویەتی بە كوردی و  ئێستە لە كتێبفرۆشییەكانی كوردستاندا دەست دەكەوێت.

شایانی باسە، ساڵی 2019 د. سوداد ڕەسووڵ "بێوار" لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕایە سەر زمانی كوردی، بە ناونیشانی "ناسیۆنالیزمی كوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا" لە لایەن خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە بڵاو كرایەوە.




وشە - سۆران عەزیز