كەمێك لەمەوبەر نووسەر و رووناكبیری كورد، فارووق رەفیق كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ فارووق رەفیق نووسەر و بیرمەند و مامۆستای زانكۆ كۆچی دوایی كرد، دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر كتێبی گرنگی بۆ كتێبخانەی كوردی جێهێشت.
ئەمڕۆ سێشەم 28ی نیسان، فارووق رەفیق نووسەر و بیرمەندی كورد فارووق رەفیق كۆچی دوایی كرد.
فارووق لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و لە كۆتایی حەفتەكانی سەتەی رابردوو لە زانكۆی بەغدا فەلسەفەی خوێندووە، دواتریش بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرای لە كەنەدا بەدەست هێناوە.
فارووق رەفیق بە یەكێكە لە بیرمەندە ناسراوەكانی كورد دادەنرێت، كۆمەڵێك بەرهەمی بەناوبانگی هەیە لەوانە ماڵێكی لێكترازاو و ویژدانێكی بیمار، ستەمكار و دەیان كتێبی تری فەلسەفەی و ساڵێكیش خانەی حیكمەتی هەبووە بۆ توێژینەوەی فەلسەفی.