سبەینێ لە سلێمانی ڕێوڕەسمێكی تر بۆ كۆچی دوایی بیرمەند و رووناكبیری كورد، د. فارووق رەفیق بە ئامادەبوونی ماڵبات و جگەرگۆشەكانی، بەڕێوە دەچێت.
رێوڕەسمەكە سەعات چواری پاش نیوەڕۆ، بە ناونیشانی "هەرمانی فارووق رەفیق" لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی، بەڕێوە دەچێت.
رۆژی سێشەم 28ی نیسان بیرمەند و رووناكبیری كورد، د. فارووق رەفیق لە ماڵەكەی لە هەولێر، كۆچی دوایی كرد.
گرنگترین بەرهەمە چاپكراوەكانی فارووق رەفیق:
- پاكس ئەمەریكانا (سەردەمی هەیمەنەی ئەمەریكی - چاوپێكەوتن لەگەڵ فاروق رەفیق، سازدانی ناسك قادر) - 2002
- غەمە جڤاتییەكان (دوو بەرگ) 2006 - 2008
- ئاشتكردنەوەی عەقڵ و عیشق (پەروەردەی لیبراڵ و ئاكاری مەدەنی)
- یەك كاتژمێری ماوە بۆ نیوەشەو - 2009
- هونەری عیشق - 2010
- داستانەكانی خۆرهەڵات لەبەردەم ئاوێنەی زاتی خوادا (شیعر) - 2006
- فەلسەفە و ژیان- 2009
- هونەری فەلسەفە (هونەری فەلسەفە وانەیەكی مێتافیزیكیانەیە) - 2010
- وێستگەیەك لە گەشتێكی فەلسەفی - 2011