لە ناوچەی چەلەبییەی كۆبانێ، دوای ناڕەزایەتیی دانیشتووان لە بەرانبەر نەنووسینی ناوی شوێنە گشتییەكان بە زمانی كوردی، شارەوانیی كۆبانێ لەسەر كۆی تابلۆی شوێنە گشتی و فەرمییەكانی شارەكە لە پاڵ زمانی عەرەبیدا، زمانی كوردیشی بۆ سەر تابلۆكان زیاد كرد.
تابلۆ نوێیەكان كە نووسینی عەرەبی و كوردیشی تێدایە، لەسەر شارەوانی و ناوەندی تەندروستیی ناوچەكە دانران.
دوێنێ دانیشتووانی كۆبانێ گرد بوونەوە و بە ڕاگەیەنراوێك لە دژی ئەو بڕیارانەی ئیرادەی ناوچەكەیان لە بەرچاو نەگرتووە، دامەزراندنی بەڕێوەبەری نوێ و لە بەرچاونەگرتنی زمانی كوردی لە گۆڕەپان و بوارە گشتییەكاندا، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شارەوانیی كۆبانێ لەسەر كۆی تابلۆی شوێنە گشتی و فەرمییەكانی شارەكە، لە پاڵ زمانی عەرەبیدا زمانی كوردیشی بۆ سەر تابلۆكان زیاد كرد.