شاكیرا كە ئەستێرەیەكی ناوداری دنیایە و بڕیارە بۆ مۆندیالی ئەم هاوینە، گۆرانییەكی تایبەت بە مۆندیال پێشكەش بكات، گرتەیەكی لەو گۆرانییە بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بە شێوازی گۆرانییەكەی داوە كە بڕیارە بەمزووانە بڵاو بكرێتەوە.
پێگەی "ئیلاف" كە گرتەی گۆرانییەكەی بڵاو كردووەتەوە و باس لەوە دەكات كە كۆتاهاتنی گۆرانییەكە نزیك بووەتەوە، گۆرانییەكە تایبەتە بە مۆندیال كە بڕیارە لەم هاوینە لە ئەمەریكا و مەكسیك و كەنەدا بەڕێوە بچێت. گرتەكە لە یاریگەی "ماراكانا" لە بەرازیل وێنەی گیراوە. لەوبارەیەوە شاكیرا دەڵێت گۆرانییەكەی بەناوی " دای دای"یە و بڕیارە تەواوی بەرهەمەكەی لە 14ی ئایار لەم مانگەدا بە فراوانی بڵاو ببێتەوە.
باس لەوە دەكرێ كە ڤیدیۆی گۆرانییەكە ماوەی 67 چركەیە و تێیدا شاكیرا بەهرە هونەرییەكانی لەسەر یاریگەی "ریو دی جانیرۆ" پێشان دەدات، تێیدا تۆپی ئەفسانەیی ساڵی 2026ی هەڵگرتووە. گۆرانییەكە بە زمانی ئینگلیزی تۆمار كراوە و تیپێكی سەماكار بە هەڵگرتنی رونگەكانی هەڵبژاردنە بەشدارەكانی مۆندیال بەشداریی تێدا دەكەن، لە سەروویانەوە ئەمەریكا و كۆڵۆمبیا.
دووپات كراوەتەوە، گۆرانییەكە بە هاوكاریی هونەرمەندی نێجیری "بۆرنا بۆی" هاتووەتە بەرهەم كە هەڵگری خەڵاتی گرامییە. ریتمە لاتینییەكان و ئەفرۆ- بیتس لەو گۆرانییە بەكار هێنراوە كە ریتمی جیهانین.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەو رێكلامەی بۆ گۆرانییەكە بڵاو دەبێتەوە، چەند رۆژێكە شاكیرا كۆتایی بە ئاهەنگێكی مێژوویی و خۆبەخشی لە كەناراوەكانی كۆباكابانا هێناوە كە زیاتر لە ملیۆنێك كەس ئامادەی بوون.
ئەو گۆرانییە لەسەر ئەركی یەكێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ "فیفا" هاتووەتە بەرهەم، هەڵگری پەیامێكە و تێیدا دەڵێت "ئێمە ئامادەین". بۆ ئەوەیش "فیفا" گرەوی لەسەر ناوی شاكیرا كردووە بەوەی زۆرترین جەماوەری لە دنیادا هەیە كاریگەریی زۆری لەسەر مۆندیال دەبێت.