بەڕێوەبەرایەتیی موزیك و كەلەپوور بە هاوئاهەنگیی پارێزگاری هەولێر، كۆنسێرتێك بۆ چوار هونەرمەند ساز دەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی موزیك و كەلەپوور بە هاوئاهەنگیی پارێزگاری هەولێر، كۆنسێرتێك بۆ هونەرمەندان زاهیر عومەر، یوسف كوردستانی، رزگار هەولێری و ئەندام محەمەد ساز دەكات.
كۆنسێرتەكە لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێرە و و بەشداریی تێیدا بێ بەرانبەرە، ئامانجیان دروستكردنی ئێوارەیەكی هونەرییە بۆ خەڵكی شاری هەولێر.
كۆنسێرتەكە رۆژی دووشەم 11ی ئایار سەعات پێنجی ئێوارە لە هۆڵی میدیا بەڕێوە دەچێت.