لارا دزەیی رای گەیاند، بەیەكێك لە كارە نوێیەكانی بەشداری لە 79ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كان دەكات.
لارا دزەیی رای گەیاند، لە 797یەمین فێستیڤاڵی "كان"دا بە جلوبەرگی كوردییەوە، بە كارێكی نوێ لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەكە دەردەكەوێت.
لەبارەی ناوەڕۆكی كارەكەیەوە گوتی، دیزاینەكە كارێكی نوێمە بەناوی "تیشكی خۆر" ئیلهامم لە خۆرەوە وەرگرتووە وەك هێمایەك بۆ ڕووناكی.
سبەی 15ی ئایار كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی زمانی كوردی، خانمە دیزاینەرێكی كورد بۆ یەكەمجار لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی كان دەردەكەوێت.
لارا كچی هونەرمەندی دیار هۆمەر دزەییە، ماوەی چەند ساڵێكە وەك دیزاینەر دەركەوتووە، پێشتریش لەگەڵ باوكی لە چەند گۆرانییەكدا بەشداریی كردووە.