دوای مردنی.. دوو كتێبی نوێی فارووق رەفیق بڵاو دەكرێنەوە

:: AM:09:10:26/05/2026 ‌
 دوای مردنی نووسەر و لێكۆڵەری بواری فەلسەفە، دوو كتێبی فارووق رەفیق بڵاو دەكرێنەوە، كتێبی یەكەم بەناوی "تێگەیشتنێكی فەلسەفیانەی زانست". كتێبی دووەم لە ژێر ناوی چەند وانەیەك لەبارەی "هیرمینیوتیك هونەر و زانستی ڕاڤەكردن".

دانا ئیسماعیل بەرپرسی خانەی حیكمەت بۆ لێكۆڵینەوە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، هەواڵی بڵاوكردنەوەی دوو كتێبی فارووق ڕەفیق بڵاو دەكاتەوە.

دانا ئیسماعیل دەنووسێت: كتێبی "تێگەیشتنێكی فەلسەفیانەی زانست" كە لە نووسینی لێكۆڵەری بواری فەلسەفە د. فارووق ڕەفیقە. ئەم كتێبە كۆرسێكی فەلسەفییە لەبارەی فەلسەفەی زانست.

كتێبی دووەم بە ناونیشانی چەند وانەیەك لەبارەی "هیرمینیوتیك  هونەر و زانستی ڕاڤەكردن" ئامادەی چاپە و لەگەڵ كتێبی تێگەیشتنێكی فەلسەفییانەی زانست، بەمزووانە دەكەونە بەر دیدەی خوێنەران.

فارووق رەفیق یەكێك لە دیارترین نووسەرانی كورد كە چەندان ساڵ لە بواری فەلسەفەدا كاری گرنگی كردووە، چەندان كتێبی دانسقەی نووسی چەند كتێبێكیشی وەرگێڕاوە.

هاوكات فارووق یەكێك بوو لەو نووسەرانەی بەردەوام لە كایەی گشتی قسەی رژدی هەبووە و بەشداری لە فراوانكردنی ئازادی لەكوردستان كردووە و دەوری گەلێك گرنگ بوو.

بەڵام بەداخەوە كارە گرنگەكانی تەواو نەكرد و مەرگ مەودای نەدا بەشدارییەكانی زیاتر بكات، بۆیە بەمردنی فارووق، كوردستان رۆشنبیرێكی گەورەی و رەخنەگرێكی چالاكی لە دەست دا.





وشە - سۆران عەزیز