رۆژین: لە توركیا تەنیا بازرگانەكان نا بەڵكو هونەرمەندەكانیش سووكایەتی بەكورد دەكەن

:: PM:01:36:07/06/2026 ‌
خانمە هونەرمەند رۆژین رای گەیاند، نەك بازرگانەكانی توركیا، بەڵكو هونەرمەندەكانیشیان ساڵانێك لە رێگەی دراماكانیانەوە سووكایەتی بە ژنی كورد دەكەن.

هونەرمەند رۆژین لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، وەڵامێكی توندی قسەكانی ڕەحمی كۆچ بازرگانی ناسراوی توركیای دایەوە و گوتی، "بەداخەوە قسەكانی ڕەحمی كۆچ بەرانبەر بە ژنانی كورد، ڕەنگدانەوەی ئەو جیاكاری و پەراوێزخستنەیە كە ساڵانێكە بەرانبەر بە ناسنامەی كوردی دەكرێت."

گوتیشی، نەك بازرگانەكانی تورك، بەڵكو هونەرمەندەكانیشیان سووكایەتی بەمێژوو و ژن و كولتووری كوردی لە دراماكانیاندا دەكەن، لە زنجیرە دراماكانیشدا زمانی كوردی زۆربەی كات بە نەزانی، تاوان و كەسایەتیی نەرێنییەوە دەبەسترێتەوە، لە كاتێكدا ژنانی كورد بە ڕەنج، خەبات و دانایی خۆیان، بەشێكی دانەبڕاوی ئەم كۆمەڵگەیەن و قبووڵ ناكرێت سووكایەتییان پێ بكرێت."




وشە - سۆران عەزیز