ساڵوەگەڕی قەرەنی جەمیل لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

:: AM:11:31:16/06/2026 ‌
ساڵوەگەڕی هونەرمەند قەرەنی جەمیل لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و دواتریش پێشانگەیەكی تایبەت بە كارەكانی ئەو هونەرمەندە دەكرێتەوە.

وەزارەتی رۆشنبیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی چوارشەم 17ی حوزەیران لە هۆڵی پێشەوا، ساڵوەگەڕی هونەرمەند قەرەنی جەمیل دەكاتەوە.

قەرەنی جەمیل یەكێك لە دیارترین هونەرمەندانی شێوەكاری كورد بوو، كارەكانی لە دەرەوە و كوردستانیش  ناسرابوون و لە ئاستێكی باڵای هونەری شێوەكاریدا بوون.

قەرەنی ساڵی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، لە دوای خۆیشی ئەرشیڤێكی گەورەی كاری هونەری جێهێشتووە.

بڕیارە رۆژی پێنجشەم پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بۆ تابلۆكانی لە هەولێر  لە  گەلەری میدیا بكرێتەوە.



وشە - سۆران عەزیز