حەمە هاشم 52 تابلۆ لە رۆمانیا نمایش دەكات

:: PM:03:29:17/06/2026 ‌
هونەرمەند و نووسەری كورد، حەمە هاشم، بە 52 تابلۆی نوێوە دەچێتە رۆمانیا و پێشەنگایەكی شێوەكاری دەكاتەوە. 

 27ی حوزەیرانی ئەم ساڵ لە شاری ئۆرادیای رۆمانیا، پێشانگەیەكی تایبەت بە ناوی "رووخسارەكانی دوای جەنگ"  بۆ هونەرمەندی شێوەكاری كورد حەمە هاشم دەكرێتەوە. 

هونەرمەندی شێوەكاری كورد، حەمە هاشم، بە "وشە"ی راگەیاند، پێشانگەكە لە "رێپێراج گەلەری بۆ هونەر" بەڕێوە دەچێت 52 تابلۆی نوێی خۆم نمایش دەكەم كە سەرجەمیان بە تەكنیكی ئەكریلیك لەسەر كانڤاس كێشراون و بەشێكیان قەبارەیەكی گەورەیان هەیە.

وەك حەمە هاشم ئاماژەی بۆ كرد، ماوەی دوو مانگ پێشەنگەكە بەردەوام دەبێت و بە بانگهێشتی فەرمیی یەكێتیی هونەرمەندانی شێوەكاریی رۆمانیا و بە سەرپەرشتیی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئۆرادیا رێك خراوە.

حەمە هاشم گوتی، لە رێی بەكارهێنانی تەكنیكی ئەكریلیكەوە، لە تابلۆكانمدا هەستەكانی وەك خەم، بێهیوایی و خۆڕاگریم بە شێوەیەكی كاریگەر بەرجەستە كردووە.

حەمە هاشم شێوەكاری كوردە و نووسەری بواری هونەری شێوەكارییە كە چەندان كتێبی جۆراوجۆری لە بوارەكەدا هەیە. 



وشە - وشه‌