میر ئەكبەر كەریم كتێبی "تەنبوور"ی بڵاو كردەوە

:: AM:11:42:18/06/2026 ‌
كتێبی "تەنبوور" زایەڵەی جاویدانی كە لێكۆڵینەوەیەكە لەبارەی ئامێری تەنبوور و موزیكی ئاینی یارسان، میر ئەكبەر كەریم نووسیویەتی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاوی كردەوە.

كتێبەكە لێكۆڵینەوەیەكی پوختە لەبارەی ئامێری تەنبوور و پێوەندیی بەئاینی یارسان و بەگشتی مێژووەكەی لەناو كوردا.

لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەوە هونەرمەند بەهجەت یەحیا دەڵێت، كاتێك ئەم كتێبەم خوێندەوە، هەستم كرد تەنبوور كەوتووەتە قسەكردن و بووەتە زمانحاڵی خۆی و چیرۆك و بەسەرهاتەكانمان بۆ دەگێڕێتەوە، لەم كتێبەوە تەنبوور هەموو ئەو كۆت و بەندانە دەپسێنێت كە كۆسپ بوون لەسەر ڕێگەیدا، دەیەوێ زۆر چاونەترسانە هەموو نەگوتراوەكان بڵێت، بە زمانێكی زانستی و شێوازێكی ئەكادیمییانە ناخی تەنبوورمان بۆ شی دەكاتەوە.

باسی لەوەش كردووە، ئەم كتێبە جگە لە ڕووە مێژووییەكەی، سەرچاوەیەكی ئەكادیمیی زۆر ناوازەشە، بە دەستوورێكی زانستیی جوان نۆتەی موزیكی هەموو مەقامەكان نووسراونەتەوە، بۆیە دەتوانرێت وەك سەرچاوەیەكی زانستی سوودی لێ ببینرێت.



وشە - سۆران عەزیز