پەرەستۆ ئەحمەدی بە لێدانی 74 قامچی و قەدەغەكردنی چالاكیی سزا درا

:: PM:12:22:18/06/2026 ‌
گۆرانیبێژ پەرەستۆ ئەحمەدی لەگەڵ هەشت موزیكژەنی تری كۆنسێرتی كاروانسەرای، لەلایەن دادگای تاوانەكانی پارێزگای قومەوە بە لێدانی 74 قامچی و قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ و قەدەغەكردنی چالاكیی هونەری بۆ ماوەی دوو ساڵ سزا دران.

بەپێی بڕیارەكە، ئەم كەسانە تۆمەتبار كراون بە ئازاردانی ڕەوشتی گشتی بە بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆكی ناشیرین لە فەزای ئەلیكترۆنیدا.

لە 11ی كانوونی دووەمی ساڵی 2024 پەرەستۆ ئەحمەدی بە بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی نمایشە موزیكییەكەی بە ناوی "كۆنسێرتێكی گریمانەیی" لە فەزای ئەلیكترۆنیدا، سەرنجی خەڵكی بۆ خۆی ڕاكێشا.

كۆنسێرتەكە كە لە كاروانسەرای "دێر گەچین" لە شاری قوم بەڕێوەچوو، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری لێ كەوتەوە كە بەبێ باڵاپۆشی لەسەر شانۆ گۆرانیی گوت.

 پەرەستۆ ئەحمەدی و ئەندامانی تری كۆنسێرتەكە دوای ڕۆژێك لە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە، لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە هاتنە گرتن و دواتر بە كەفالەت ئازاد كران.

پەرستۆ ئەحمەدی لەدایكبووی 1997 و خەڵكی شارۆچكەی نوشەهری سەربە پاریزگای مازندەرانە، دەرچووی بەشی دەرهێنەری زانكۆی سوورە.





وشە - سۆران عەزیز