پەرتووكی "هەواڵ، پەیام، گفتوگۆ و گوتارەكانی سەرۆك بارزانی" وەك یەكێك لە گرنگترین بەرهەمە چاپكراوەكانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ. د. ك، چاپ و بڵاو كرایەوە و كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی رای گەیاند، لە ڕێگەی ئەم بەرهەمەوە توێژەران، میدیاكاران و سەرجەم ئەو كەسانەی لە بواری مێژوو، بەڵگەنامە و ئەرشیڤدا كار دەكەن، دەتوانن سوودێكی ئێجگار زۆری لێ ببینن و لە كار و توێژینەوەكانیاندا پشتی پێ ببەستن.
كتێبی "هەواڵ، پەیام، گفتوگۆ و گوتارەكانی سەرۆك بارزانی" سەرجەم چالاكییەكانی سەرۆك بارزانی لەخۆ دەگرێت لە ماوەی ساڵی 2025دا.
بەگوتەی بەشەكە، ئەم هەنگاوە درێژەپێدەری پەیام و خزمەتە بەردەوامەكانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنە بۆ دۆكیۆمێنتكردنی وێستگە گرنگەكانی مێژوو، پاراستنی سەرچاوە و بەڵگەنامە نەتەوەییەكان و دەوڵەمەندكردنی زیاتری كتێبخانەی كوردی.