هونەرمەند هانی موجتەهیدی گۆرانییەكی نوێ بە ناوی 'نیشتمان' بڵاو كردەوە، هۆنراوەی گۆرانییەكە لەلایەن ئەحمەد محەمەدەوە نووسراوە.
هونەرمەند هانی لە كەناڵی یوتیوبی خۆی ڤیدیۆ كلیپەی بڵاو كردەوە، هۆنراوەی گۆرانییەكە لەلایەن ئەحمەد محەمەدەوە نووسراوە، كاری دەرهێنان و مۆنتاجی رەوا فارووق ئەنجامی داوە، كاری موزیكی گۆرانییەكەش سیامەند محەمەدی دایناوە.
گۆرانییەكە باس لە خۆشەویستی نیشتمان دەكات، ئەوەش دوای ئەو رەخنانە هات كە لە ماوەی پێشوو لە هانی گیرا بەهۆی ئەوەی پاڵپشتی بۆ گرووپەكەی رەزا شا دەربڕیبوو، بەڵام ئەم كارەی باسی خۆشەویستیی كوردستانە.
هانی خەڵكی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لە ساڵی 2004وە لە ئەڵمانیا دەژی، خاوەنی چەندان گۆرانیی جوانە و گوێگرێكی زۆری هەیە، دەنگێكی تایبەتیشی هەیە.