رامان لە كارە هونەرییەكان هۆكارە بۆ باشتربوونی دۆخی دەروونی

:: PM:03:12:20/06/2026 ‌
توێژینەوەیەكی نوێ كە پشتی بە ئەنجامی دەیان توێژینەوەی پێشتر بەستووە و بەوە گەیشتووە، رامان لە كارە هونەرییەكان بەتایبەتی تابلۆ شێوەكارییەكان، هۆكارێكی ترە بۆ باشتربوونی دۆخی تەندروستیی دەروونی، جا كارە هونەرییەكان لە پێشانگە یان گەلەری یان لە نەخۆشخانەكاندا بن.

پێگەی "عەرەبیە" كە هەواڵەكەی لە پێگەی "ساینس دەیڵیڤ" وەرگرتووە و ئاماژەی داوە، توێژینەوە نوێیەكە لە تیمی زانایان لە زانكۆ ڤییەنا و كۆلیژی ترینیتی لە دبلن و زانكۆی مۆنبۆلن لە بەرلین پێكهاتووە، ئەو تیمە پشتی بە ئەنجامی 38 توێژینەوەی تر بەستووە كە پێشتر ئەنجام دراون، لە ئەنجامدا زانایان بەوە گەیشتوون كە رامانی ورد لە كارە هونەرییەكان، هۆكاری رژدن بۆ باشتربوونی دۆخی تەندروستیی دەروونی.

توێژینەوە نوێیەكە توێژینەوەی لەسەر چەندان كاری هونەریی لە تابلۆ شێوەكارییەكان كردووە، لەناویاندا تابلۆی "هاوار"ی هونەرمەندی گەورەی جیهانی "ئێدڤارد مۆنك" و هەروەها تابلۆی "شەوی ئەستێرەكان"ی هونەرمەندی جیهانی "ڤان كۆخ"، لەگەڵ دەیان تابلۆی هونەری مۆدێرن و سەردەم، بۆیە بە رامان لەسەر ئەو كارە هونەرییانە، رۆڵی رژدی هەیە بۆ باشتربوونی دۆخی تەندروستیی دەروونی.

تیمی زانایانی توێژینەوەكە، داوایان لەوانە كردووە كە رۆڵی گەورەیان لەسەر پێشكەشكردنی چاودێریی تەندروستی و ئەوانەی لەو بوارەدا خاوەن بڕیارن، لە بواری تەندروستیی دەروونی پشت بە كارە هونەرییەكان ببەستن، چونكە تەنانەت لەڕووی تێچوویشەوە، زۆریان لەسەر ناكەوێت و بە ئاسانتر دەتوانن تابلۆكان بۆ نەخۆشانی دەروونی دەستەبەر بكەن، بۆ ئەوەیش سوودی زۆریان لێ دەبینن.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د