بەرێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر رێز لە كارێكی ئەندازیار ئاكۆ خۆشمێر دەگرێت كە داهێنانی لە كارێكی موزیك و ئامێرێكدا كردووە و بە لەیزەر دروستی كردووە.
ئەمڕۆ شەموو 20ی حوزەیران، سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بۆ "وشە" گوتی، ئاكۆ خۆشمێر داهێنانێكی گەورەی كردووە لە بواری موزیك و دروستكردنی ئامێرێكی جیاواز، بۆیە جێی خۆیەتی كە رێز و سوپاسی بۆ بكرێت.
ڕوونیشی كردەوە كە سبەینێ سەعات 11ی بەیانی لە هۆڵی میدیا لەگەڵ ئەوەی نمایشی كارەكەی دەكات، هاوكات موزیسیانەكان بانگێشت كراون، بۆ ئەوەی بتوانێ داهینانەكەی بە جیهانی بكات.
ئەو ئامێرەی ئاكۆ خۆشمێر دروستی كردووە، ئامێرێكی موزیكییە و بە لەیزەر كار دەكات و سوودی لەو بڕوانامانە وەرگرتووە كە لە بواری هونەری و ئەندازیاری بە دەستی هێناوە.
وشە/ فەیسەڵ محەمەد شێخانی