هونەرمەندی دیاری كورد عەدنان كەریم، نوێترین گۆرانیی بەناوی "سبە رابە" بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بە شێوەزاری كرمانجی بڵاو كردەوە.
گۆرانییەكەی عەدنان كەریم بە ناوی "سبە رابە" هۆنراوەی جگەر خوێنە، كاری موزیكی لەلایەن خەلیل عەبدوڵا ئەنجام دراوە، كاری وێنەگرتنی لە ناو سروشتی كوردستاندایە و راسان جەلال و سەباح ئەحمەد كردوویانە.
بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمەی هونەرمەند عەدنان كەریم لە كاتێكدایە كە رۆژانی نۆ و و 10 مانگی داهاتوو لە تەلاری هونەر لە سلێمانی، كۆنسێرتێك ئەنجام دەدات و رۆژی 14 مانگیش لە هەولێر كۆنسێرت دەكات.
عەدنان كەریم خاوەنی چەندان ئەلبوومی شاكارە كە لە ناو دڵی خەڵكدا پێگەیەكی تایبەتیان هەیە.