كانی گۆرانییەكی نوێ بەناوی خۆیەوە بڵاو دەكاتەوە

:: PM:12:55:08/07/2026 ‌
هونەرمەندی دیاری كورد "كانی" گۆرانییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە، گۆرانییەكەشی هەر بەناوی "كانی"یەوە و دەڵێت، گۆرانییەكەم بەدەنگی دڵ بۆ گوتوون.

هونەرمەند كانی رای گەیاند، ماوەیەكی زۆرە گۆرانییەكەم ئامادە كردبوو، بەڵام بەهۆی دۆخی كوردستان بەتایبەت رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان، بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكە دواكەوت.

هونەرمەند دەڵێت، ماوەیەكی درێژ بوو گۆرانیی نوێم بڵاو نەكردبووەوە، ئەم گۆرانییە دەبێتە قۆناغێكی تری كاری هونەری من، ئاواز و موزیكی گۆرانییەكە لەلایەن ساسانی سەمەدی دانراوە، لەگەڵ كۆمەڵێك ژەنیاری بەتوانا كارەكەیان پێشكەشی من كردووە، شیعرەكەشی ناسری حوسامی نووسیویەتی.

كانی یەكێكە لە ژنە هونەرمەمەندە دیارەكانی كورد و دەنگێكی جوان و خۆش و نەرمی هەیە، گۆرانییەكانی پێشووی لە ئاستێكی بەرزدان و گوێگرێكی زۆری هەیە.

كانی  خەڵكی سلێمانییە و لە بەرزنجە لە دایك بووە، دەرچووی بەشی موزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە، یەكێكە لە خاتوونە هونەرمەندە ناسراوەكانی كوردستان و خاوەنی چەندان بەرهەمی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.



وشە - سۆران عەزیز