كۆنسێرتەكەی "رۆژدا" لە سەمسوور بووە چالاكییەكی سیاسی

:: AM:10:47:27/07/2026 ‌
لە شاری سەمسووری باكوری كوردستان، كۆنسێرتێكی گەورە بە بەشداریی هەزاران كەس لەلایەن هونەرمەند "ڕۆژدا"وە بەڕێوەچوو.

كۆنسێرتەكەی "ڕۆژدا" بە بەشدارییەكی جەماوەریی فراوان لە شارەكانی ڕەحا و ئامەدەوە بەڕێوەچوو، گۆڕەپانی كۆنسێرتەكەش بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕازێنرابووەوە.

هونەرمەند "ڕۆژدا" كۆنسێرتەكەی بە بیرهێنانەوەی "سری سورەییا ئۆندەر" ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەست پێ كرد، بەو بۆنەیەشەوە سەرەتا گۆرانیی "شەمەندەفەری كۆرتالان"ـی پێشكەش بە جەماوەرەكە كرد.

بەشداران بەجۆشەوە پێشوازییان لە گۆرانییەكان دەكرد و كۆنسێرتەكە دوای پێشكەشكردنی چەندان گۆرانی لەلایەن هونەرمەندەوە، بە گوتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن هەزاران كەسەوە كۆتایی پێ هات.

خەڵك دروشمی كوردانەیان لە كۆنسێرتەكەی "رۆژدا" دەگوتەوە و باسیان لە ئازادیی زمان و كولتوور دەكرد، دووپاتیان لە بەردەوامیی كوردایەتی دەكردەوە.

ڕۆژدا 1978 لە پارێزگای سێرت لە دایك بووە. لە 1991 چووە بۆ ئیستانبوڵ و بە ھاوكاریی ناوەندی چاندی مەزۆپۆتامیا و كۆما گولێن خەرزان، كاری هونەری دەست پێ كردووە. 

لە ساڵی 1997ەوە لەگەڵ كۆما ئاسمین ھاوكاریی كرد. ساڵی 2010 بە ھۆی خوێندنی گۆرانیی «ھەڤال كاموران» لە ئامەد لە شوێنێكی گشتیدا، دەستبەسەر كرا و لە دادگایەكی توركیادا حوكمی یەك ساڵ گرتنی بەسەردا سەپێنرا.





وشە - سۆران عەزیز