خانمه گۆرانیبێژ "كیژان ئیبراهیم خه‌یات" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له که‌ناڵى یوتیوب، ڤیدیۆ کلیپی بەناوی بانگی کوردستان، كه تازه ترین به‌رهه‌مى هونه‌رى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه، بڵاو کردەوە.
کیژان لەبارەی بیرۆکەی بەرهەمەکەیەوە له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى نووسیویه‌تى: "ئه‌و هۆنراوه جوانه كه باس له خه‌مه‌كان و چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات، باوكم کاتی خۆی به مەقام گوتویەتی، منیش ده‌یڵێمه‌وه و منداڵه‌كانیشم ده‌یڵێنه‌وه، بزانین تاكه‌ی ئێمه له‌و خه‌مه‌دا ده‌بین، چه‌ند نه‌وه گرفته‌كانی میلله‌ته‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت" .
بەرهەمەکەی كیژان، لە هۆنراوه‌ی "ڕه‌زا حه‌مه"یە و ئاوازی كیژان ئیبراهیم خەیات خۆیه‌تى، "ئەفشین شوکری" و "شوان ئەکرەم" کاری میوزیك و دابه‌شكردنیان بۆ کردووە، ڕێدوان خەلیل بە باڵه‌بان بەشداری تیادا کردووە، و هونەرمەند "زیرەک میرە"ى هاوسه‌رى کاری دەرهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه، فلایکام "مه‌تین حه‌مه ڕه‌حیم" و "گۆران سه‌ڵاح"، کامێرا و مۆنتاژ و ڕه‌نگی به‌رهه‌مه‌كه لەلایەن "سه‌نگه‌ر عه‌بدوڵا" جێبه‌جێ کراوە.
كیژان له شاری سلێمانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه. له ساڵی 2007- 2008 به‌شی موزیكی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه و ساڵی 2014- 2015 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، به‌شی به‌جێهێنانی موزیكی ته‌واو كردووه. یه‌كه‌م به‌ر هه‌می له ساڵی 2003 بووه كه گۆرانییه‌ك بوو بۆ تایتڵی زنجیره درامای "جومعه" له ده‌رهێنانی (حوسین میسری). كیژان تا ئێسته، به به‌رده‌وامی به‌شداری له فێستیڤاڵی ساڵانه‌دا دەکات.
هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم هاوسه‌ری په‌یكه‌رساز "زیره‌ك میره"یه، تا ئێسته‌ش ته‌نیا یه‌ك ئه‌لبوومی به‌رهه‌م هێناوه به ناوی "درۆ" كه له نۆ تراك پێك هاتووه و له ساڵی 2012 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا ڕای گه‌یاندبوو، سه‌رقاڵی ئه‌لبوومێكی نوێیه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.