هونه‌رمه‌ند ئالان عارف له درێژه‌ى چالاكییه‌كانى بۆ ناساندنى هونه‌رى كوردى به وڵاتان و هونه‌رمه‌ندانى بیانى، له ئێسته‌دا له ئه‌ڵمانیا گرووپێكى هونه‌رى پێك هێناوه پێكهاتووه له چوار ژه‌نیارى بیانى و خۆى سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات. بڕیاره سبه‌ی له سلێمانى له‌گه‌ڵ خاتوونه گۆرانیبێژى كورد كیژان ئیبراهیم، كۆنسێرتێكى هونه‌رى گۆرانى و موزیكى ساز بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو به"وشه"ى راگه‌یاند: پڕۆژه‌یه‌كى نوێم به‌ده‌سته‌وه‌یه، حه‌زم كرد كارێكى نوێ و جیاواز پێشكه‌ش به‌گه‌له‌كه‌م بكه‌م كه په‌یامى خۆشه‌ویستى و ئاشتى ده‌به‌خشێ، بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ى چوار ژه‌نیارى بیانى و پێكهێنانى گرووپێكى هونه‌رى له هه‌ریه‌ك له وڵاتانى ئه‌ڵمانیا و پۆلۆنیا و بولگاریا و هه‌نگاریا، خۆیشم سه‌رپه‌رشتیارییان ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌شى دووه‌مى پڕۆژه‌كه‌مان بریتییه له هێنانى گرووپه‌كه‌مان بۆ سلێمانى كه له‌م ڕۆژانه هاتوون بۆ گه‌شتێكى هونه‌رى تایبه‌ت و پێشكه‌شكردنى كۆنسێرتێكى هونه‌رى به‌ناوى "پشووى سپى" كه سبه‌ی سازى ده‌كه‌ین به به‌شدارى هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد كیژان ئیبراهیم خه‌یات. ئه‌ركی ئه‌و كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سایه‌تییه‌كى دڵسۆزى شارى سلێمانى به‌ناوى زاهیرى كه‌ریمه ڕه‌ش كه سپۆنسه‌رمان ده‌كات.
له‌باره‌ی كۆنسێرته‌كه‌وه گوتی، كۆنسێرته‌كه‌مان له دووب ه‌ش پێك هاتووه، به‌شى یه‌كه‌م پێشكه‌شكردنى چه‌ند شاكارێكى جیهانییه، له به‌شى دووه‌مدا خاتوو كیژان به‌ده‌نگه پڕ له سۆزه‌كه‌ى چه‌ند به‌رهه‌مێكى خۆى پێشكه‌ش ده‌كات. به‌یانى پێنجشه‌م و رۆژی هه‌ینیش ئه‌و كۆنسێرته ساز ده‌كه‌ین، ڕۆژانه سه‌عات پێنجی ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات.
شاخه‌وان شێخانى