به‌پێی ڕاپۆرته میدیاییه‌كانی به‌ریتانیا، یه‌كێك له كامێراكانی گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نی رێوڕه‌سمی تاج له‌سه‌رنانی شا چاڵسی سێیه‌م، ئه‌وه‌ی پێشان داوه كه بوونه‌وه‌رێك له نزیك ده‌رگای كه‌نیسه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتووه هاوشێوه‌ی فریشته‌ی مه‌رگ، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ڕۆژئاواییه‌كان به خه‌یاڵی شێوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، كه داسێكی له ده‌ستدا بوو و جلێكی ڕه‌شی له‌به‌ردا بوو بێ ئه‌وه‌ی ڕووخساری دیاربێ.
ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی باس له‌وه ده‌كات، هه‌موو ئاهه‌نگێكی گه‌وره، میوانی بانگهێشتنه‌كراو بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شاهانه زۆر به گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێن، رووبه‌ڕوو فریشته‌ی مه‌رگیان بینیوه له كاتی تاج له‌سه‌رنانی شا چارڵسی سێیه‌م.
گرته ڤیدیۆكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاو بووه‌ته‌وه، كه‌سێك به جلوبه‌رگێكی ڕه‌شه‌وه و داسێك له ده‌ستی، به‌خێرایی له نزیك ده‌رگای كه‌نیسه‌ی وێستمینسته‌ره‌وه تێده‌په‌ڕێت، له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا كۆمێنتی كردووه و ده‌ڵێت، "ئه‌وه مردن به‌خۆی و داسه‌كه‌ی ده‌ستیه‌وه هات".
له دوای 86 ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار رسته‌ی "خودا پاشا بپارێزێت" گوترایه‌وه؛ پێشتر ده‌گوترا "خودا شاژن بپارێزێت"، چونكه شاژنه ئێلیزابێسی دایكی شا چارڵس فه‌رمانڕه‌وا بوو.
سه‌رۆكی قه‌شه‌كانی كانته‌ربێری به‌ده‌م نزای "خودا پادشا بپارێزێت"، تاجی دروستكراوی له زێڕ و خشڵی 'قه‌شه ئێدوارد'ی نایه سه‌ری پاشا چارڵسی سێیه‌م.
شا چارڵسی سێیه‌م له وێستمینیسته‌ره‌وه به‌ره‌و به‌كینگهام به‌ڕێكه‌وت و له په‌نجه‌ره‌ی كۆشكه‌كه‌وه، تاجی ده‌سه‌ڵاتی "كۆمن وێلز"ی پێشانی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌كه دا.
رێوڕه‌سمێكی ده‌گمه‌ن و كه‌موێنه بۆ شا چارڵسی ته‌مه‌ن 74 ساڵی كوڕی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌می كۆچكردوو، هه‌روه‌ها شاژن كه‌میلای ته‌مه‌ن 75 ساڵ به‌ڕێوه چوو.