سارا محه‌مه‌دی بڵۆگه‌ری میسری، دوای ماوه‌یه‌ك له‌و ڕووداوه‌ی كه له‌گه‌ڵ ده‌سگیرانه كۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ری هات و بووه هۆی له ده‌ستدانی چاوێكی و پاشان دەستگیرانەکەی لێ جیا بووەوە، دووباره هاوسه‌رگیریی كرده‌وه و ده‌ڵێ، خودا قه‌ره‌بووی كردمه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌بیه"، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵێك ته‌واوی سۆشیال میدیای ته‌نی، دوای ئه‌وه‌ی كچه ڤڵۆگه‌رێكی میسری به ناوی "سارا محه‌مه‌د"، ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر ژیاننامه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌هۆی ده‌سگیرانه‌كه‌یه‌وه تووشی ڕووداوێك ده‌بێت و چاوێكی له ده‌ست ده‌دات، له‌و كاته‌دا سارا له كاتێكی سه‌ختدا بوو و پێویستی به ده‌سگیرانه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام ده‌سگیرانه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نابینا بووه، لێی جیا ده‌بێته‌وه، ئه‌مه بووه هۆی تووڕه‌بوون و دڵگرانیی زۆر له خه‌ڵك بۆ ئه‌م كچه.
دواتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه سارا ماڵه‌كه‌ی به‌جێی هێشتووه و له خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان ده‌ژیت، به‌ڵام دواتر سارا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌ی ماره‌ییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سگیرانه نوێیه‌كه‌ی، گوتی؛ سوپاسی خودا ده‌كه‌م به نیعمه‌ته‌كانی ئه‌و كاره باشه‌كان ده‌كه‌ین كه یه‌كه‌م كه‌سی ژیانم داوای كردم، ڕووداوه‌كه ئێمه‌ی كۆ كرده‌وه و په‌روه‌ردگارم قه‌ره‌بووی كردمه‌وه.