ئه‌مڕۆ له شاری مه‌ككه دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی سه‌یر ڕوو ده‌دات كه له دوای خۆرهه‌ڵاتن، سێبه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆز دیار نامێنێت، ئه‌م دیارده‌یه ساڵانه دوو جار ڕوو ده‌دات له ناوچه گه‌رمه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی ئایار/ به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لحوره"، ئه‌مڕۆ له شاری مه‌ككه‌ی سعوودیه سێبه‌ری كه‌عبه دیار نامێنێت، له سه‌عات 12:18ی نیوه‌ڕۆ كه به‌پێی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسی له جده، ئه‌مساڵ ئه‌مه یه‌كه‌م جار ده‌بێت خۆر به ستوونی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر زه‌وی بدات.
ساڵانە دووجار ئەم دیاردەیە لە ناوچە گەرمەکان ڕوودەدا
له كاتی ئه‌و دیارده‌یه خۆر له ساته‌وه‌ختی ڕاستڕه‌وی و ستوونی ده‌بێت و له زۆرترین به‌رزی خۆی كه 90 پله ده‌بێت، به‌وهۆیه‌وه سێبه‌ری كه‌عبه و سێبه‌ری هه‌موو شته‌كانی مه‌ككه به‌ته‌واوی دیار نامێنێت.
ئه‌و دیارده فه‌له‌كییه كاتێك ڕوو ده‌دات كه خۆر له مانگی ته‌مووزه‌وه له ناوچه‌ی گه‌رمه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه باشوور بۆ سه‌ر هێڵی ئیستیوایی.
ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ڵكه‌وتوون كه‌متر له 23.5 پله‌ی باكور و باشوور له‌سه‌ر هێڵی پانی، ساڵانه دووجار ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینن، به‌ڵام له كاتی جیاواز كه پێوه‌سته به پانیی ئه‌و شوێنه.
دیارده‌ی ستوونی خۆر پێشتر یه‌كێك بوو له‌و ڕێیانه‌ی كه بۆ دیاریكردنی ئاراسته‌ی قبیله به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد به‌كار ده‌هێنرا.