ئه‌مڕۆ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆچی دوایی عاسم فه‌رمانی راگه‌یاند كه یه‌ك له شێوه‌كاره ناوداره‌كانی عێراقه. ئه‌و شێوه‌كاره خاوه‌نی كردنه‌وه‌ی ده‌یان پێشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شه و به‌شێكه له مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاریی هاوچه‌رخ.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، عاسم فه‌رمان شێوه‌كاری ناوداری عێراقی، له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. بۆ ئه‌وه‌یش پرسه‌ی راگه‌یاندووه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری فه‌رمان و هاوكات هونه‌رمه‌ندانی عێراق ده‌كات.
ئه‌و سه‌ندیكایه ئه‌وه‌ی گوتووه، فه‌رمان له هونه‌ری شێوه‌كاریدا، به یه‌كێك له‌وانه هه‌ژمار ده‌كرێ كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاریی عێراقیدا هه‌بووه. ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
عاسم فه‌رمان له ساڵی 1956 له پارێزگای دیوانیه له دایك بووه، ماسته‌ر و دكتۆرای له كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا ته‌واو كردووه و ماوه‌ی ساڵانێك وه‌ك مامۆستا له‌و كۆلیژه وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌كیش له كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی حه‌دیده له یه‌مه‌ن مامۆستا بووه و ماوه‌یه‌كیش عه‌میدی ئه‌و كۆلیژه بووه. له‌گه‌ڵیدا ماوه‌یه‌كیش وه‌ك مامۆستا وانه‌ی له زانكۆی عه‌مان له ئوردن گوتووه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق، عاسم فه‌رمان سه‌رپه‌رشتیی چه‌ندان نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرای له زانكۆی به‌غدا و زانكۆكانی تر له عێراقدا كردووه، جیا له زانكۆكانی میسر و ئوردن و یه‌مه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه فه‌رمان ده‌یان پێشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شی له عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌ته‌وه، جیاله‌وه‌ی ده‌یان توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له بواری شێوه‌كاریدا هه‌بووه و بڵاوی كردوونه‌ته‌وه. به‌رله مردنی، مامۆستا بووه له هونه‌ره‌كانی شێوه‌كاری له كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی ئوروك.