له مانچسته‌ری به‌ریتانیا پیاوێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، به‌هیچ شێوه‌یه‌كی ناتوانێ ده‌ست له خواردن بدات، به‌ڵكو به به‌كارهێنانی چه‌قۆ و كه‌وگیر و كه‌وچك، گشت جه‌مه‌كانی ده‌خوات، ته‌نانه‌ت سه‌ندویچ و چپسیش.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "
ده‌یلی مه‌یڵ"ی به‌ریتانی، ئه‌و پیاوه ناوی جۆن جۆنیۆره و 10 ساڵه تووشی فۆبیایه‌ك بووه، ئه‌ویش دوای 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كاتی خواردنی مریشك، تووشی نه‌خۆشییه‌كی هه‌ستیاری ده‌بێت.
جۆنیۆر ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ده‌ست له خواردنه‌كانی بدات، چونكه پێی وایه ئه‌گه‌ر ده‌ست له خواردنه‌كانی بدات ده‌مرێت.
ئه‌و فۆبیایه‌ی ئه‌و گه‌نجه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، نیشانه‌ی نه‌خۆشیی راڕایی - ناچاری (OCD)ه، دوای ئه‌وه‌ش ده‌ستی كردووه به به‌كارهێنانی چه‌قۆ و چه‌تاڵ له بری ده‌سته‌كانی.
جونیۆر گوتی: "ده‌زانم ئه‌مه شتێكی گاڵته‌جاڕییه، به‌ڵام ئه‌مانه بیركردنه‌وه‌ی منن كه هه‌مووان ده‌بێت بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی بژین، ئه‌مه‌ش تاكه ڕێیه كه من ده‌توانم خواردن بخۆم و بژیم، هه‌روه‌ها كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ژه‌مێك ده‌خۆم، خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه ده‌مبینن پێده‌كه‌نن و له‌وه تێده‌گه‌م خه‌ڵكی فزووڵن ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێك بزانن، به‌ڵام زیانی هه‌یه.
نه‌خۆشیی راڕایی- ناچاری حاڵه‌تێكی باوی نه‌خۆشكه‌وتنی ته‌ندروستیی ده‌روونییه، ده‌بێته هۆی راڕایی مرۆڤه‌كان بۆ هه‌ندێك بیركردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ڕه‌فتارێك كه به‌زه‌حمه‌ت كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن.
OCD ده‌كرێت تووشی هه‌ر كه‌سێك بێت له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت، به‌ڵام به‌زۆری له ته‌مه‌نی گه‌وره‌بووندا ڕوو ده‌دات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی بیركردنه‌وه نه‌خوازراوه‌كان.
هه‌رچه‌نده پزیشكان له هۆكاره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشیی OCD سه‌ریان لێ شێواوه، به‌ڵام پێیان وایه ڕێژه‌یه‌كی نائاسایی كه‌م یان به‌رزی ئاستی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه بێت.