به ملیۆنان هیندۆس ئه‌مشه‌و و به بۆنه‌ی فێستیڤاڵی ''
دیوالی''وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، كه به فێستیڤاڵی ڕووناكی ناسراوه و یه‌كێكه له گرنگترین فێستیڤاڵه‌كانی وڵاته‌كه.
 
	
له‌م شه‌وه‌دا هیندۆسه‌كان ئاهه‌نگه‌كه‌یان به نزاكانیان پیرۆز ده‌كه‌ن و له بۆنه‌كه‌دا نانی به‌تام ئاماده ده‌كرێت و یاری ئاگرین ده‌ته‌قێنرێت.
	
یه‌كێكی تر له كولتووره باوه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانه و خزمان له ڕێگه‌ی به‌خشینی شیرینی و دیارییه‌وه یادی یه‌كتری ده‌كه‌نه‌وه.
	
سه‌ره‌ڕای هه‌موو خۆشی و جوانییه‌كانی، لایه‌نێكی نه‌رێنی ئه‌م فێستیڤاڵه بریتییه له‌وه‌ی زۆرێك له ته‌قه‌مه‌نی قورس ده‌ته‌قێنرێت و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ر، به‌م هۆیه‌وه حكوومه‌تی هیندستان هه‌ڵساوه به قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه و ئاههنگێڕانهكهیشی سنوردار كردووه. 
	
ده‌هلی پایته‌خت پیسبوونێكی ژینگه‌یی زۆری پێوه دیاره، ئه‌م شاره له دووره‌وه به به‌یانیان و ئێواران دیمه‌نی دووكه‌ڵ سه‌ری داده‌پۆشێت، به پێی داتا جیهانییه‌كان له ساڵی 2021 هیندستان %7.3ی كاربۆنی هه‌موو جیهانی دهرداوهته به‌رگه‌هه‌وا.
	
فێستیڤاڵی دیوالی ئاهه‌نگگێڕانه بۆ سه‌ركه‌وتنی باشه به‌سه‌ر خراپه‌دا، بۆیه خه‌ڵكی له‌م بۆنه‌یه‌دا شه‌وی تاریكیان به مۆم و چرا و چه‌ند شێوازێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌ڕازێننه‌وه و ڕوناكیی ده‌به‌خشنه شاره‌كه‌یان، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتنی زانین ده‌گه‌یه‌نێ به‌سه‌ر نه‌زانیدا.
	
هاووڵاتییان پێیان وایه، ئه‌گه‌ر بێت و له‌م شه‌وه‌دا ماڵه‌كان ڕووناك ببنه‌وه ئه‌وا خێر به‌سه‌ریاندا ده‌ڕێژرێت.
	
وه‌ك جه‌ژنی لای خۆمان ڕۆژێكی دیاریكراو نییه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م فێستیڤاڵه و به گوێره‌ی مانگ ڕۆژی ئاهه‌نگگێڕان دیاری ده‌كرێت. زۆركات بۆنه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان مانگه‌كانی كانوونی یه‌كه‌م و كانوونی دووه‌م.