لە هەولێر شاری یابانی بۆ براندە یابانییەكان دروست دەكرێت، نوێترین ئۆتۆمبێلی یابانیش لە هەولێر نمایش كرا.
ئەمڕۆ سێشەم پێنجی كانوونی یەكەم، لە ڕێورەسمێدا، كۆمپانیای ساز كە یەكێكە لە گروپی كۆمپانیاكانی سەردار، پیشانگایەكی نوێی لگزسی لە شاری هەولێر كرایەوە.
لە ڕێورەسمەكەدا، تیشك خرایەسەر بونیاتنانی شاری یابانی لە هەولێر، كە چاوەڕوان دەكرێت لە منزیكانە بۆ براندە یابانییەكان بكرێتەوە.
دواتر نوێترین مۆدێلەكانی لگزس نمایش كرا، لەوانە ساڵۆن و SUV و ئۆتۆمبێلی هایبرید، كە بە نوێترین تەكنەلۆژیا و لێهاتوویەكی تەواو و كارای بێهاوتا درووستكراوە.