لەمەودوا لە”WhatsApp” وێنەکانت بەش بکە بە بێ ئەوەی کوالێتییان بشێوێت

:: PM:06:28:05/12/2023 ‌
لە خزمەتگوزارییەکی نوێدا، کۆمپانیای وەتسئەپ هەڵساوە بە بەرزکردنەوەی کوالێتیی وێنەکان و ئێستە دەتوانیت وێنەکانت بە کوالێتیی ناو مۆبایلەکەت بەش بکەی بە بێ ئەوەی تەڵخ ببێت.

لە پاڵ ناردنی وێنە بە شێوازی ڕوون و بە کوالێتیی ئۆرجیناڵ، یەکێکی تر لە خزمەتگوزارییە نوێیەکەی وەتسئەپ بریتییە لە ناردنی ڤیدیۆ کلیپ تا قەبارەی دوو گێگابایت بە بێ تێکچوونی کوالێتییەکەی.

ئێستە تەنیا بەکارهێنەرانی سیستەمی ''IOS'' لە خزمەتگوزیەکە سودمەندن و لە داهاتوودا بەکارهێنەرانی ''Android''یش دەگرێتەوە، لە ڕێگەی داگرتنی بەستەری ''Document'' دەتوانیت وێنە و گرتە ڤیدیۆکان بنێریت بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونیەک لە دەست بدەن.

کۆمپانیاکە ڕای گەیاندووە، کە لە داهاتوودا کار دەکەن بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن وێنەی ''HD'' لەگەڵ یەکتری بەش بکەن.


وشە - ئارا هێمن