ماڵپه‌ڕه تایبه‌تییه‌كانی فرۆشتنی یانسیب له ئه‌وروپا رایان گه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی یانسیب له مێژووی ''یۆرۆمیلیۆنز'' به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌خت یاوه‌ری بێت و ژماره‌ی راسته‌قینه بخاته‌ڕوو، ئه‌وا سبه‌ی شه‌و ده‌بێته خاوه‌نی 240 ملیۆن یۆرۆ.
به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز، به‌های خه‌ڵاتی یانسیبی ''یۆرۆملیۆنز'' دوای ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنی تیروپشكی سێشه‌می رابردوو هیچ كه‌سێك ده‌رنه‌چوو، له 217 ملیۆن یۆرۆوه بۆ 240 ملیۆن یۆرۆ زیادی كرد.
ئه‌و جۆره یانسیبه له ساڵی 2004ه‌وه دامه‌زراوه
ئه‌و جۆره یانسیبه له ساڵی 2004ه‌وه دامه‌زراوه و پێشتر گه‌وره‌ترین خه‌ڵات كه پێشكه‌ش كرابێت، هی ساڵی رابردووه كه هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی توانی 230 ملیۆن یۆرۆ بباته‌وه. ساڵی 2021یش فڕه‌نسییه‌ك 220 ملیۆن یۆرۆی برده‌وه.
یانسیبی ''یۆرۆملیۆنز'' گه‌وره‌ترین یانسیبه له ئه‌وروپا كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك دوو جار له 12 وڵاتی ئه‌وروپی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك چانس یاوه‌ری بێت و هه‌ڵۆی به‌خته‌وه‌ری له‌سه‌ر شانی بنیشێت و ئه‌و خه‌ڵاته بباته‌وه، ئه‌وا له‌پڕ ده‌بێته ملیۆنێر كه كه‌م مرۆڤ هه‌یه ئاره‌زووی نه‌كات.