پێگه‌ی "رووسیای ئه‌مڕۆ" چیرۆكی سه‌ربازێكی ئۆكراینیی دیل ده‌گێڕێته‌وه كه به‌هۆی سه‌رخۆشیی شوفێری زرێپۆشێك، خۆی و هاوڕێكانی ده‌باته بنكه‌یه‌كی سوپای رووسیا و راده‌ستیان ده‌كات، ئێسته ئه‌و شوفێره و سه‌ربازه ئۆكرانییه‌كان دیلی جه‌نگن له‌لای رووسیا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له جه‌نگه‌كاندا رووداوی سه‌یروسه‌مه‌ره روو ده‌ده‌ن كه هه‌ندێكیان مایه‌ی پێكه‌نینن و دواتر ده‌بنه هۆی گریان. وه‌ك ئه‌وه‌ی "رووسیای ئه‌مڕۆ" چیرۆكی ئه‌و سه‌ربازه دیله‌ی ئۆكراینی ده‌گێڕیته‌وه كه به‌هۆی سه‌رخۆشیی شوفێری زریپۆشێك، خۆی و هاوڕێكانی به هه‌ڵه ده‌باته بنكه‌یه‌كی سوپای رووسیا هه‌موویان به دیلی ده‌گرن.
پێگه رووسییه‌كه ده‌ڵێ، سه‌ربازه دیله ئۆكراینییه‌كه ناوی "ئه‌لیكسه‌نده‌ر گریادیل"ـه و له گرتووخانه‌یه‌كی رووسیا قسه‌ی بۆ پێگه‌كه كردووه، گوتوویه‌تی ئێمه چه‌ند سه‌ربازێك له ناوچه‌ی نۆڤۆمایۆرسكی له به‌ره‌ی پێشه‌وه بووین و خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی سه‌نگه‌ر بووین، دواتر كه ویستمان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه، زریپۆشێك هات بۆ هه‌ڵگرتنمان، توومه‌ز شوفێره‌كه سه‌رخۆشه و له‌بری ئه‌وه‌ی بمانگه‌ڕێنێته‌وه، راسته‌خۆ به‌ره‌وپێشه‌وه لێی خوڕی تا گه‌یشتینه سوپای رووسیا، بۆیه به ئاسانی به دیلی گیراین.
سه‌ربازه دیله‌كه گوتی رووداوه‌كه له 10 مانگی سێپتێمبه‌ر بوو، كاری هه‌ڵكه‌ندنی سه‌نگه‌ره‌كه به شه‌و بوو، بۆ نیوه‌ڕۆی رۆژی دوایی تووشی ئه‌و شوفێره سه‌رخۆشه بووین و به ئاسانی راده‌ستی سوپای رووسیای كردین.
دواتریش باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌مان شوفێر پێنج رۆژ به‌رله رووداوی به دیلگرتنی ئێمه، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی تری ئۆكراینی بردووه بۆ ناوچه‌یه‌ك كه ناوچه‌یه‌كی مینڕێژكراو بوو، به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رباز بوونه قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی مین. دووپاتی كرده‌وه كه وا ده‌زانم ئه‌و رۆژه‌یش هه‌ر سه‌رخۆش بوو.