بووكێك چەند سەعاتێك دوای هاوسەرگیری لەبەردەم هاوسەرەكەیدا لەلایەن نەهەنگێكەوە هێرش دەكرێتە سەری و بەو هۆیەوە گیان لە دەست دەدات.
بە گوێرەی هەواڵی
میدیاكانی دنیا، لۆرن ئێریكسۆن ڤان وارت، /44 ساڵ/، لەگەڵ هاوسەرەكەی لە "باهاماس" وەرزشیان دەكرد، بەڵام گیانی لە دەست دا.
ڤان وارت لەلایەن نەهەنگێكەوە پەلاماری درا و بە سەختی بریندار بوو، سەرەڕای هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی ژیانی، بەڵام گیانی لە دەست دا.
جێی ئاماژەیە كە ئەو دوو هاوسەرە تەنیا ڕۆژێك پێش ئەو هێرشە دڵتەزێنە هاوسەرگیریان كردبوو.