لایه‌نی پێوه‌ندیدار به‌تایبه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی پارێزگاكان له میسر، چه‌ندان گه‌ڕه‌ك و شه‌قام و پردیان به‌ناوی هونه‌رمه‌نده باڵاكانی وڵاته‌كه‌وه كردووه، ئه‌مه‌یش به‌و واتایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له‌و ڕێیه‌شه‌وه ده‌یه‌وێ رێزیان لێ بگرێت و له یاده‌وه‌ریی خه‌ڵكیان به زیندوویی بهێڵێته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌مدواییه ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی پارێزگای قاهیره، ناوی پردێكی كه ده‌كه‌وێته ناوبڕی سه‌ڵاح سالم و سكه‌ی به‌یزا، به ناوی هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام كردووه كه به پاشای كۆمیدیای عه‌ره‌بی ده‌ناسرێته‌وه.
پێشتریش سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی له ساڵی 2021دا، رێنوێنیی ده‌ركرد شه‌قامێك له قاهیره‌ی پایه‌ته‌خت كه به‌ره‌و پردی محه‌مه‌د نه‌جیب ده‌چێت، به ناوی هونه‌رمه‌ند سه‌میر غانم بكرێت.
گه‌ڕه‌كێكی گه‌وره‌یش له شاری مه‌نسووره هه‌یه و به‌ناوی خاتوونه هونه‌رمه‌ند ئوم كه‌لسووم كراوه كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "هه‌ساره‌ی رۆژهه‌ڵات" ناسراوه، هاوكات شه‌قامێكی گه‌ڕه‌كی زه‌مالك له قاهیره‌یش هه‌ر به ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه كراوه. له شاری ریحابیش به‌هه‌مانشێوه ناوی شه‌قامێك ئوم كه‌لسوومه.
فوئاد موهه‌ندیس كه ئه‌كته‌رێكی باڵای كۆمیدیای میسره، له 2008دا ناوی شه‌قامێك له زه‌مالك به ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه كرا.
هونه‌رمه‌ند سوعاد حوسنی كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "سه‌ندرێلا" ناوی ده‌ركردووه، شه‌قامی كه‌ماله‌دین حوسێن ناوه‌كه‌ی گۆڕا و به‌ناوی ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده‌وه كرا. هاوكات ناوچه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی میسر جه‌دیده به‌ناوی سوعاد حوسنی كراوه.
مه‌حموود یاسین كه ئه‌ویش یه‌ك له ئه‌كته‌ره زۆر ناوداره‌كانی میسره، له شاری پۆرسه‌عید كه شوێنی له‌دایكبوونیه‌تی، ناوی شه‌قامێك به ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه كراوه.
مه‌حموود عه‌بدولعه‌زیز كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی ناوداری میسره و به ره‌ئفه‌ت هه‌جان ده‌ناسرێته‌وه، چونكه له زجیره‌درامای "ره‌ئفه‌ت هه‌جان"دا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیبوو كه ناودارترین درامای میسرییه، له شاری ئه‌سكه‌ندییه كه شوێنی له‌دایكبوونیه‌تی، شه‌قامێك به‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه كراوه.
دواتریش "عه‌ره‌بیه" ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه زۆر شه‌قام و پرد له میسردا هه‌ن، ناوه‌كانیان به‌ناوی هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان كراون، نموونه‌یان عه‌بدولحه‌لیم حافز، نه‌جیب ره‌یحانی، زه‌كه‌ریا ئه‌حمه‌د، عه‌لی كه‌سار، سه‌ید ده‌رویش، یووسرا و چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی تر.