نێرگس محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵ مژدەی سەرکەوتن دەداتە خەڵکی ئێران

:: PM:05:39:10/12/2023 ‌
نێرگس محەمەدی چالاکی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و براوەی خەڵاتی نۆبڵ، سەرەڕای ئەوەی کە لە گرتووخانەیە، لە ڕێگەی منداڵەکانییەوە خەڵاتەکەی وەرگرت و گوتارێکی گەیاند.

ئەمڕۆ 10ی کانوونی یەکەمی 2023، منداڵەکانی نێرگس محەمەدی خەڵاتی نۆبڵیان بۆ دایکیان وەرگرت و پەیامێکی دایکیان گەیاند، لە گوتارەکەدا هاتووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستە هیچ شەرعییەتێکی نەماوە، خەڵکی دەتوانن بەسەر ڕژێمی ئیسلامیدا زاڵ ببن و لە ناوی ببەن.

لە بەرانبەر داکۆکیکردن لە مافەكانی خانمان لە ئێران بە شێوازێکی ئاشتییانە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، نۆبڵ خەڵاتی نێرگس محەمەدیی تەمەن 51 ساڵی کرد.

کیانا و عەلی ڕەحمانی، هەردوو منداڵە دووانەكەی نێرگس، تەمەنیان 17 ساڵە و لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی ئۆسلۆ بە ئامادەبوونی سەتان میوان، خەڵاتەکەی دایکیان وەرگرت، کە لە میدالیای زێڕ و دیپلۆمێک پێکهاتبوو. لەگەڵ خەڵاتەکە چەکێکی بانكییان پێدرا بە بڕی ١١ ملیۆن تاجی سویدی (نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار).

نێرگس لە مانگی کانوونی دووەمی 2021، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گیرا و چەند تۆمەتێکی تری دراوەیە پاڵ.


وشە - ئارا هێمن