شەڕی نێوان چەند كوردێك لە یۆنان چەك و تەقەمەنی تێ كەوت

:: PM:08:50:14/06/2024 ‌

بەگوێرەی زانیاری میدیا یۆنانییەکان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە پاسالێمانی پێریا لە ئەسینا شەڕێکی چەکداری و خوێناوی ڕووی داوە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکان، دوو کەسی کورد چوونەتە ناو مارکێتێکی ناوەندی ئەو ناوچەیە و لەلایەن کەسی سێیەمەوە تەقەیان لێ کراوە کە ئەویش کورد بووە. (بۆ بینینی وێنە و ڤیدیۆ سەیری ئەم لینكە بكە).

ئەوەش خراوەتە ڕوو كە دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس و فریاگوزاری خێرا گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی جانیۆ لە ئەسینا یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەست داوە و ئەوی دیەکەشیان بە سەختی بریندارە.

بەگوێرەی زانیاریی میدیاکان، پۆلیس کەسێکی دەستگیر کردووە و هەروەها دەستی بەسەر چەکێکدا گرتووە کە لە شەڕەکە بەکار هاتووە.
هێشتا لێکۆڵینەوە لە وردەکاریی ڕووداوەکە بەردەوامە.



وشە - عەبدوڵا عومەر