سعوودیە ژمارەی حاجیان لە وەرزی ئەمساڵی حەج رادەگەیەنێت

:: PM:06:54:15/06/2024 ‌

ئەمڕۆ موسڵمانانی سەردانی ماڵی خوایان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە سعوویە كردووە، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕوە لەسەر كێوی عەرەفە ئامادە بوون،  هاوكات دەستەی گشتیی ئاماری سعوودیە كۆی ژمارەی حاجیانی ماڵی خوای بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج راگەیاند، كە نزیكەی دوو ملیۆن حاجین و زیاتر لە 1.5 ملیۆنیان لە دەرەوەی سعوودیە هاتوون.

ئەمڕۆ شەموو دەستەكە رای گەیاند كە كۆی ژمارەی حاجیانی ماڵی خوا بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج گەیشتووەتە 1.833.164 حاجی، لەو ژمارەیە 1.611.310یان لە دەرەوەی سعوودیە هاتوون، ژمارەی حاجیانی ناوخۆش گەیشتووەتە 221.854 حاجی، لە هاووڵاتییانی سعوودیە و بیانیانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە.  

دەستەكە دووپاتی كردەوە، ژمارەی حاجییە نێرەكان گەیشتووەتە 958.137 حاجی، لەوكاتەی ژمارەی مێیینەكان 875.027 حاجییە، 1.546.345 حاجی لە رێگەی ئاسمانییەوە هاتوون و 60.251 حاجیش لە رێگەی وشكانییەوە هاتوونەتە ناو سعوودیە، 4.714 حاجیش لە رێگەی دەریاوە هاتوون. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل