كچەمۆدێلێك لەسەر كەچەڵی دوای چوار رۆژ لە هاوسەرەكەی جیا بووەوە

:: AM:10:20:16/06/2024 ‌
ژنێكی گەنج كە لە میسر وەك مۆدێل كار دەكات، سكاڵای جیابوونەوەی لە دژی هاوسەرەكەی تۆماركردووە، چونكە بۆی دەركەوتووە كە مێردەكەی كەچەڵە.

پارێزەر نۆها جندی ئاماژەی بەوە كردووە، بریكاردارەكەی، دوو ڕۆژ دوای هاوسەرگیرییەكەی تووشی شۆك بووە، كاتێك بۆی دەركەوتووە كە هاوسەرەكەی كەچەڵ بووە، هەروەها پێشتر قژی دەستكردی لەسەر ناوە بۆ ئەوەی بە درێژایی ماوەی دەستگیراندارییەكەی جێگیر و سروشتی دەربكەوێت.

 شەڕ لەنێوان پیاوەكە کە كاری ئەندازیارى دەكات لەگەڵ ژنەكەی دروست بووە، پیاوەكە تۆمەتبار دەكرێت بە فێڵكردن و درۆكردن،  ئەو مۆدێلە دوای تەنیا چوار ڕۆژ لە هاوسەرگیری ماڵی هاوسەرەكەی بەجێهێشت، کە بەهۆی درۆ و فێڵ و سوكایەتیكردنی مێردەكەیەوە داوای جیابوونەوە دەكات.

دادگای خێزان چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بڕیاری جیابوونەوەی ژنەكەی لە هاوسەرەكەی دەركرد.


وشە - وشه‌