له رووداوێكی ده‌گمه‌ن و كاره‌ساتاوی، بووكێكی میسر له كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی و دروست له كاتی وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ زاواكه، تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌بێ و له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست دا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، میدیاكانی میسر به مانشێتی "جله سپییه بووكێنییه‌كه‌ی بۆی بووه كفن"، هه‌واڵی كارهساتاویی مردنی ئه‌و بووكهیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی و وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ زاواكه، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت و ده‌ستبه‌جێ بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه، له‌وێش گیانی له ده‌ست دا.
ئاماژه دراوه كه ناوی بووكه‌كه "نانسی میخائیل یونان مه‌رقس /19 ساڵ/" بووه، له كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له یه‌كێك له گونده‌كانی بنی مه‌زار له پارێزگای ئهلمنیای میسر، جلی سپیی بووكێنیی پۆشی و له‌گه‌ڵ زاواكه‌ی و كه‌سوكاری هه‌ردوولا، به‌ره‌و یه‌كێك له كه‌نیسه‌كان ده‌چوون و له به‌رده‌م كه‌نیسه‌كه ویستوویانه هه‌ندێك وێنه بگرن، له‌وكاته‌دا تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌بێ و ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه، له‌وێ گیانی له ده‌ست دا و پزیشكان گوتوویانه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه.
ئه‌و رووداوه خه‌ماوییه بۆ كه‌سوكاری هه‌ردوولای بووك و زاوا، جۆرێك له شۆك بووه و پێگه‌ی "میسری ئه‌مڕۆ" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له ئاستێكدایه ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی تووشی خه‌مباری كردووه، بۆیه له زۆربه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی ئه‌و بووكه بڵاو بووه‌ته‌وه و هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری ده‌نێرن.
لیوا محه‌مه‌د مسته‌فا زهبش به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای ئه‌لمنیا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی "مصر المحبه" نامه‌ی بۆ هاتووه و تێیدا هاتووه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی نانسی میخائیل بۆ نه‌خۆشخانه‌كه، ده‌ركه‌وت تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی، شكستیان هێناوه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان بوو بۆ رزگاركردنی كردیان، به‌ڵام چاره‌نووس وابوو كه گیان له ده‌ست بدات.