لەو شوێنەی قورئانەكەی سووتاند خۆیان سووتاند

:: PM:07:01:21/06/2024 ‌

حكوومەتی پاكستان ڕای گەیاند، پیاوێكی ئەو وڵاتە كە تۆمەتبار بوو بە سووتاندنی قورئان، لەلایەن ژمارەیەك كەسەوە لەناو بنكەی پۆلیست دەرهێنراو و سووتێندرا.

ئەمڕۆ هەینی، 21ی حوزەیران، ئاژانسی فرانس پرێس ڕای گەیاند،  شەوی 20ی ئەم مانگە، پیاوێك بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان لەلایەن پۆلیسەوە گیرا، بۆ ئەوەی لەدەست هێرشی تۆڵەكەرەوان ڕزگار بكرێت، بەڵام ئەو خەڵكە بە بەرد چوونە سەر بنكەی پۆلیس و پیاوەكەیان دەرهێنا و سووتاندیان.

پۆلیسی پاكستانی هەوڵیان دا لە ڕێی تەقەكردن بەسەر خەڵكەكەدا و غازی فرمێسكڕژ چۆڵی بكەن، بەڵام هیچ چارەیەكی نەبوو، بە لێدان و سووتان كوشتیان.

وێڕای سووتاندنی ئەو پیاوە، خەڵكەكە گرد بوونەوە و جارێكی تر ڕوویان لە بنكەی پۆلیس كرد و بەردبارانیان كرد.





وشە - عەبدوڵا عومەر