ئاگری لە ژنێك بەردا تا سووتاندی لەبەر ئەوەی قەرزی لای بووە

:: PM:05:55:28/06/2024 ‌

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەغدا ڕای گەیاند، ژنێك بە شێوەی سووتاندن لە ناوچەی بەغدای نوێ لەلایەن كەسێكەوە دەكوژرێت.

ئەمڕۆ هەینی، 28ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی شاری بەغدا ڕای گەیاند، تیمەكانمان ڕووداوی كوشتنێكی نامۆیان دیتەوە كە بە بەنزین سووتێندراوە لە ناوچەی بەغدای نوێ و ئێستە لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەدا دەكرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لێژنەیەك لە لێكۆڵەران خەریكی پشكنین و كۆكردنەوەی زانیاری بوون و لە ئەنجامدا توانییان تۆمەتباری ڕاكردوو بگرن، دوای لێكۆڵینەوە و دەستكەوتنی بەڵگە و ددانپێدانانی خۆی ئاشكرا بووە كە بۆچی تاوانەكەی كردووە و كەسێكیشی لەگەڵدا بووە كە ئەویش گیراوە، هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە، ئەو ژنە بڕێك پارەی تۆمەتبارەكە قەرزار بووە، ئەمیش دوای چەند جار هەڕەشە، لە كۆتاییدا بەنزینی بەسەردا كردووە و سووتاندوویەتی.

تۆمەتبار بەپێی مادەی 405ی یاسای سزادانی عێراقی گیراوە، دوای ئەوەی ددانی بە تەواوی تاوانەكەیدا ناوە.



وشە - عەبدوڵا عومەر