دیمەنێكی مەترسیدار... هەورەتریشقە لە ماوەیەكی كەمدا درەختێكی گەورە دەكاتە خۆڵەمێش

:: PM:09:54:30/06/2024 ‌
لە پەڕەكانی سۆشیال میدیا لە فڕەنسا پارچە ڤیدیۆییەك بڵاو بووەتەوە كە ساتی بەركەوتنی هەورەتریشقەیەكە بە درەختێك لە یەكێك لە دارستانەكانی ئەو وڵاتە و لە ماوەی چەند چركەیەكدا دارەكە بە تەواوی دەكاتە خۆڵەمێش. 

بەپێی سۆشیال میدیای فڕەنسا، دارستانەكە كەوتووەتە ناوچەی شارەوانی "ئۆجی" كە دەكەوێتە ویلایەتی نۆڤال ئەكیتی لە رۆژئاوای وڵاتدا. 

لە ڤیدیۆكەدا كە زیاتر لە ملیۆنێك و نیو بینەری هەبووە لە ماوەیەكی كەمدا، دەردەكەوێت چۆن هەورەتریشقەیەك دارێكی زەبەلاح لە ماوەیەكی كەمدا دەكات بە خەڵووز. 

لای خۆیەوە سەرۆكی شارەوانی "ئۆجی" بە كەناڵی تەلەفزیۆنی "بی ئێف ئێم" رای گەیاند، ڤیدیۆكە بە خێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاو بووەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی بەدوای خۆیدا نەهێنا جگە لە چەند زیانێكی مادی بۆ ناوچەكە.

ڤیدیۆكە لێرە ببینە... 


وشە - پۆڵا مەحموود