ئاگرێكی گه‌وره له دارستانه‌كانی ئه‌سینای پایته‌ختی پۆنان به‌ربووه و دووكه‌ڵ ته‌واوی شاره‌كه‌ی داگرتووه، دانیشتووانی هه‌ندێك ناوچه له ترسی ئاگر بۆ شوێنی تر گواستراونه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له باكوری ئه‌سینا، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان به‌گه‌ڕ خستووه بۆ ئه‌وه‌ی رێ له زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی ئاگره‌كه بگرن و شاره‌كه له ئاگر بپارێزن.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له دوێنێ نیوه‌ڕۆوه ده‌ستی پێ كردووه و سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌سینا، دۆخه‌كه‌ی به مه‌ترسیدار راگه‌یاندووه و فه‌رمانی ده‌ركردووه، هه‌شت ناوچه‌ی نزیك پایته‌ختی ئه‌سینا چۆڵ بكرێن.
سه‌ره‌تا ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له 20 كیلۆمه‌تریی باكوری ئه‌سینا رووی دا، به‌ڵام ئاراسته‌ی با ئاگره‌كه‌ی له پایته‌خت نزیك كردووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی پایته‌خت خۆڵه‌مێش ده‌بارێت.
به‌گوێره‌ی
فه‌ردا، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان داوای له خه‌ڵك كردووه، خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ هه‌موو رووداوێكی نه‌خوازراو، چونكه هاوینێكی زۆر سه‌ختیان له پێشه.
پله‌ی گه‌رما له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له ئه‌سینا، بۆ 44 پله به‌رز بووه‌ته‌وه كه له مێژوودا بێ وێنه‌یه و زستانی رابردووش یۆنان زستانێكی گه‌رمی به‌ڕێ كرد.
جێی باسه ئاگركه‌وتنه‌وه جگه له یۆنان، توركیاشی گرتووه‌ته‌وه و له ده‌وروبه‌ری ئه‌زمیر، سه‌تان دۆنم دارستان سووتاون.