وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان ده‌یه به‌رله ئێسته كۆچی دوایی كرد، ئێسته له خانه‌یه‌كی زیادكردنی به‌ریتانی، پێڵاوه‌كانی ئه‌لفیس بریسلی ئه‌ستێره‌ی گۆرانیی رۆكی جیهانی، به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكیی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه له خانه‌ی زیادكردنی "هێنری ئه‌لدریج ئاندسۆن"ی به‌ریتانی، ئه‌فسانه‌ی گۆرانیی رۆكی دنیا "ئه‌لفیس بریسلی" پیڵاوه شینه‌كانی بۆ فرۆشتن نمایش كرا و دواتر له 152 هه‌زار دۆلار هاته فرۆشتن.
له‌باره‌ی پێڵاوه ناوداره‌كانی بریسلی ئاماژه دراوه، ئه‌و پێڵاوه له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له چه‌ند ئاهه‌نگ و كۆنسێرتدا به‌كاری هێناوه، ته‌نانه‌ت له یه‌ك له فیلمه‌كانیشیدا به‌هه‌مانشێوه ئه‌و پێڵاوه‌ی له پێ كردووه. پێڵاوه‌كه له پێستی ئاسك دروست كراوه.
بریسلی دوای ئه‌وه‌ی له گۆرانییه‌كانی"I Want You, I Need You, I Love You" و"Hound Dog" ئه‌و پێڵاوه‌ی به‌كار هێنا، دواتر له ساڵی 1958 وه‌ك دیاری پێشكه‌شی یه‌ك له هاوڕێ نزیكه‌كانی "ئالان فۆرتاس" كردبوو.
باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و پێڵاوه وه‌ك چه‌ندان پارچه كه‌لوپه‌لی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جیهانییه، به‌های خۆی له‌لای هه‌وادارانی هه‌یه كه تا ئێسته‌یش له دنیادا سه‌تان ملیۆن ده‌بن و گوێ له گۆرانییه‌كانی ده‌گرن، ده‌یان گۆرانیبێژی تر تا ئێسته گۆرانییه‌كانی بریسلی ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌لفیس بریسلی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری جیهانیی بواری گۆرانیی رۆكه، له ساڵی 1935 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، گۆرانیبێژ و نووسه‌ری تێكست و هاوكات ئه‌كته‌ریش بووه، له ساڵی 1977 كۆچی دوایی كرد. ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی 31 فیلم و تۆماركردنی 784 گۆرانییه. له ژیانی هونه‌رییدا هه‌زار و 684 ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی ساز كردووه.