ڕۆناڵدۆ: ئیتر تەواو

:: PM:07:47:02/07/2024 ‌

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی پرتوگال، لە جامی یۆرۆى ئەمساڵدا ئاستێكی خراپ پێشكەش دەكات، ئەمەش وای كردووە خۆی دانی پێدا بنێت.

وێڕای خراپیی ئاستی كریستیانۆ و لەدەستدانی پەناڵتییەك لە كاتێكی هەستیاری یارییەكە لەلایەن ئەو ئەستێرەیەوە، هەڵبژاردەی پرتوگال شەوی ڕابردوو توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە دوای چوار گێمی وشكی بێ گۆڵ لە هەڵبژاردەی سلۆڤینیا بباتەوە و سەربكەوێت بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی و لەوێ لە بەرانبەر فڕەنسادا ڕووبەڕووی قەدەری خۆی ببێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم، دووی تەمووز، فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵیی ناسراو لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" لە زاری كریستیانۆوە ڕای گەیاند: ئەمە دوایین پاڵەوانییەتیی یۆرۆیە بەشداری بكەم و چیتر ناتوانم بەردەوام بم.

ئەو ئەستێرە 39 ساڵەی پرتوگال كە هەموو ئەو نازناوانەی لە ژیانیدا خەونی پێوە بینین بەدەستی هێنا، پێش ئەوەی بچێتە یانەی نەسری سعوودی، ئەوەشی گوتووە، من خەمبار نیم و هەست بە گوڕوتینی تەواو دەكەم.


وشە - عەبدوڵا عومەر