پیاوێك لە كەركووك سەگ پەلاماری دا و گیانی لە دەست دا

:: AM:09:06:03/07/2024 ‌
لەڕێی بازاڕی شۆرجەی كەركووك، پیاوێكی تەمەن 64 ساڵان سەگ پەلاماری دا و دوای 20 رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

حەیدەر ئەڵاوێردی تەمەنی 64 ساڵان، توركمانە و پێش جەژنی قوربان لەڕێی چوونی بۆ ناو بازاڕی شۆرجەی كەركووك، سەگ پەلاماری دا و كەوتەبەر كەڵبەكانی، ئەوەش بووە هۆی ژەهراویبوونی سەراپای جەستەی، دوای زیاتر لە 20 رۆژ بەدەم ئازارەوە گیانی لە دەست دا.

سەگی بێلانە شەقام و كۆڵانەكانی كەركووكی پڕ كردووە، ئەمەش مەترسی بۆ دانیشتووانی ئەو شارە دروست كردووە، بۆیە ئێستە ئیدارەی شارەكە لە ناوچەی لەیلان خەریكی بنیاتنانی شەڵتەرێكن تا سەگی بێلانە لە كۆڵانەكان دوور بخەنەوە و لەوێ نیشتەجێیان بكەن.

هاوڕێ زەنگەنە بەڕێوەبەری ئیدارەی قایمقامییەت رای گەیاند،  لیژنەكانی قایمقامییەت و شارەوانی، هەڵمەتی گواستنەوەی سەگی بێلانەیان بۆ ئەو شەڵتەرە دەست پێ كردووە.
 



وشە - سۆران عەزیز