لە ئیسرائیل ناونانی منداڵ بە "محەمەد" لە پلەی یەكەمدایە

:: PM:06:48:03/07/2024 ‌

فەرمانگەی ئاماری ناوەندیی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، زۆرترین ناو كە لەناو لەدایكبووە نوێیەكاندا لە منداڵ دەنرێت، بریتییە لە محەمەد.

ئەمڕۆ چوارشەم، سێی تەمووز، فەرمانگەی ئاماری ئیسرائیل باسی لەوە كرد، وێڕای ئەوەی لەناو موسڵمانانی وڵاتەكەدا یەكەم ناو محەمەدە، تەنانەت لەناو ئایینەكانی تریشدا ناوێكی باوە و لە ماوەی ساڵی 2023دا، دوو هەزار و 353 منداڵ بە ناوی محەمەدەوە كراون.

دووەم ناو لەو وڵاتە بەپێی فەرمانگەی ئاماریان، بریتییە لە یووسف كە دوو هەزار و 69 ناو تۆمار كراون كە هەزار و 325 منداڵ جوون و 664 منداڵیش موسڵمانن.

فەرمانگەی ئاماری ناوەندیی ئیرائیل ئاماژەی بەوەش دا، یەكەم ناوی باو لەناو جووەكاندا بریتییە لە "یەهوود" و لە ماوەی ساڵی پاردا هەزار و 761 منداڵ بەو ناوەوە كراون، واتە هێشتا زۆر كەمترە لە ناوەكانی محەمەد و یووسف. 

بۆ ناوی كچانیش لەناو جووەكاندا "ئیگیل" زۆر باوە و لەناو موسڵمانانیشدا "مەریەم" زۆرە.

هاووڵاتییانی عەرەبی موسڵمان لەناو ئیسرائیلدا 20%ی پێكهاتەی وڵاتەكە پێك دەهێنن.


وشە - عەبدوڵا عومەر