بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی، حەوتی شوبات، ئەگەری نمەبارانی بچڕ بچڕ هەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە، پلەکانی گەرما وەک تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە دەبن.
هەروەها بۆ سبەی شەموو، بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ نمەباران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكان ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر بارین هەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى.