سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەپێی پلانی ساڵ زۆرترین گوڵ و نەمام دەڕوێنێت، و ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر زیاد دەكات.
بەگوێرەی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە، تیمەكانی ئەندازەی پارك و باخچەكان زیاتر لە 90 نەمام لە جۆری داری "سەرووی زیوی" لە بەشێكی تری شەقامی 120 مەتری چێندرا، كە لە پردی شەقامی كەركووك بە ئاراستەی شەقامی كۆیە لەنێوان گەڕەكی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران و شاری مامۆستایان و زانكۆ، هەروەها هەڵمەتەكەش بەشێوەیەكی فراوان بەردەوامی دەبێت بۆ تەواوی شەقامە گشتی و دوورگە ناوەندییەكان لە هەولێری پایتەخت.
ئەوە لە كاتێكدایە، كە ئێستە رێژەی سەوزایی لە هەولێر لە نێوان 14% بۆ سەرەوەیە و هەوڵەكانیش بۆ بەرزكردنەوەی رێژەكەی زۆرن.